٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٢:٢٢
ئەرتەشی ئێران پاپۆڕێکی زیرەک ڕوونوێنی دەکات

وەزیری بەرگری لە ڕوونوێنی و ڕادەست کردنی پاپۆڕی دێنا کە تەواو بەرهەمی ئێرانە، بە هێزی دەریایی ئەرتەش هەواڵی دا و وتی: ئەو پاپۆرە لە بواری ئیمکانات و جیهازاتەوە، جیاواز لە پاپۆڕەکانی دیکەیە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەمیر سەرتیپ حاتەمی بە وتنی ئەوەی کە لە بواری بەرگری لەگەڵ ئەستەمترین گەمارۆکان دژی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕوو بووین، وتی: لە هەمان سەردەمدا کاریگەرترین و کارامەترین جیهازاتی بەرگریمان داڕشت و بەرهەممان هێنا و ڕادەستی هێزە چەکدارەکانمان کرد.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وەزارەتخانەیەکی شۆڕشییە، زیادی کرد: ئەو ڕێکخراوە هەموو توان و هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ پێشکەوتن و بێ گومان ئەو پیشکەوتنانە لە چەند دەیەی ڕابردوو دەین داری ئەو بیر و ڕوانگە شۆڕشگێڕانەیە و هەر لەو درێژەدا لە داهاتوویەکی نزیک پاپۆڕێکی بەرهەمی ئێران بە ناوی دێنا کە لە بواری ئیمکانات و جیهازات و کارەوە جیاواز لە هەموو پاپۆرەکانی هاوسەردەمی خۆیە، ڕادەستی هێزی دەریایی ئەرتەش دەکەین.

342/